عێراق.. زیاتر له‌ سێ هه‌زار توشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. زیاتر له‌ سێ هه‌زار توشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا  سێ هەزار و 441 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 12-8-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 هه‌زار و 933 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام سێ هەزار و 441 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 57 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها دوو هه‌زار و 439 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  160 هەزار و 436 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 114 هەزار و 541 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 588 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 592 توشبووش ناجێگیره‌. 

 

هه‌واڵی گرنگ