بڕیاره‌ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕابگه‌یه‌ندرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاره‌ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕابگه‌یه‌ندرێت

وا بڕیارە ئەمڕۆ  وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت،وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئانجامه‌كان بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینكێكەوە ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 12 ی ئابی 2020 وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان رێژەی دەرچوونی قوتابییانی پۆلی 12 لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە.

رۆژی 11ی تەمموزی 2020 ، یه‌كه‌م تاقیکردنەوەی وزاری‌ و گشتییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەستیانپێکرد و رۆژی 5ی ئابی2020 کۆتاییان هات.

له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كان

هه‌واڵی گرنگ