لەبارەی دەستدرێژییەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆسەر خاكی عیراق زوتنەوەیەكی سیاسی هەڵوێستە فەرمییەكان ڕەتدەكاتەوە و داوای دەركردنی باڵیۆزی توركیا دەكات لە وڵات.
ئهمڕۆ چوار شهممه 12 ی ئابی 2020 عادل گەرعاوی وتەبێژی بزوتنەوەی (ئەنساروڵڵای ئەوفیا)، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"لەبارەی مەترسی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی عیراق لەسەرەتاوە هۆشداریمان داوە ، وتمان دەبێتە مایەی زیادەڕۆیی كردن لە ئۆپەرۆاسیۆنە سەربازییەكان لەنێو خاكی عیراق گەر حكومەت هەڵوێستێكی ڕاستەقینە و فەرمی بۆ ڕاگرتی ئەو دەستدرێژییانە نەنوێنێت".
عادل گەرعاوی ئاماژهی بهوهش داوه "توركیا زۆر لەوە زیاتر ڕۆیشتووە كە تەنیا لە پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بدات، بەڵكو هاتۆتە قوڵایی كوردساانی عیراق و دەستی بەسەر زەوی و ئاساماندا گرتووە، لەگەڵ ئەمەشدا هەڵوێستی عیراق تائێستاش لاواز و شەرمنانەیە”.
لەبەرانبەر ئەو دەستدرێژیانەی توركیادا وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا،داوای كرد، فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا دەربكرێت.