درۆی میدیای سێبەری کوردی ساڵانێکە تاکی هاوڵاتی ژێرخوێندەواری بەرەو هەڵدێر بردووەو هەمیشە لەخزمەت دەسەڵاتدا بووە، میدیا لە کوردستان ئەوەندەی ڕووبەڕووی ئایدۆلۆژیایەکی بەرتەسک و تاریک بووەتەوە، هێندە تێڕوانینێکی حزبى تەسک بووەتەوە و بە بودجە زەبەللاحەکەی میدیاو ماکینەیەکی شێوێنەری بەگەڕخستووە ڕێک پێچەوانەی ڕووداوەکان و ڕاستی و دروستی واقع و خولقێنەری دۆخێک سەر لەئاژاوەی سیاسی و بەلاڕێدابردنی بینەرو بینەرو خوێنەر.
میدیای کوردی ئەمڕۆ کۆپیکراوی حزب و دەستەیەکی شێوێنەری ناو میدیا و ناشیرینکردنی میدیا ڕەسەنەکەیە و هەوڵ بۆ تێکدانی پرەنسیپە ئاینی و نیشتمانی و شیرازەی کۆمەڵایەتی دەدەن و سوودی سەرەکیشیان لەو گێژاوە سیاسی و تێکدانی شیرازەی خێزان و داب و نەریتە باوەکانی کوردەواری.
ماوەی (١٠) ساڵ ڕۆژنامەنووس بووم لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٤) لە دوای ئەوەش ڕەخنەی سیاسی و ئەدەب و شیعریم هەر بەردەوام بووە، لەگەڵ کاری میدیایی و ڕادیۆیی، هێندەی ئەوە میدیای سێبەر هەوڵی تێکشاندنی ڕەوتی ڕۆڵە گرینگەکەی ڕۆژنامەوانی و ڕەسەنێتی داوە، کە بە پلەی یەکەم هەردوو دەسەڵاتداری کوردی هەوڵی پارەڕێژکردنی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی خۆیان داوە، لەسێبەرێکی نا ئاسوودەو لێڵدا مەرامەکانی خۆی تێدا بێنێتە دی.
ساڵانێکە ئەو ئاشە دەهاڕدرێت و هەوڵ بۆ ناشیرینکردنی نوخبە جۆر بەجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری دەدرێت بەتایبەت لەکاتی کێشەکاندا خەڵکی تری تێوەدەگڵێنرێت بۆ پەردە پۆشکردنی دۆسیەو فەزیحەی سیاسی گەورە.
بۆیە لەم ڕوانگەوە ئەو جۆرە تاکیتکەی دەسەڵاتداران بەکاری دەهێنن بۆ شێواندنی ئەرکی سەرەکی ڕۆژنامەوان و لادان لەپیشە سەرەکیەکەی خۆی کە گەیاندنی ڕاستیەکانە. ئەمەش کارێکی نامرۆڤانەیە چونکە کەسایەتی دەکاتە ئامانج، لە هەمان کاتیشدا کارێکی نا ئەخلاقیە چونکە بەکارهێنانی پیشیەیەکی ڕاستگۆیانەیە بۆ درۆو چەواشەکاری و بێ ئەرککردنی ئەرکە ڕاستەقینەکەی.