مرۆڤی جوان ئەوانەن خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزو دیدو تێڕوانینێکی کاریگەرن، ئەوانەن کەلەناخەوە هه ستییان پێدەکرێت پێویستییەکی ئێستاو هه مووکاتی کۆمەڵگاو ڕوخساری کۆمەڵگان، یانیش کەسانێکن خۆش مەشرەف و گفت شیرین و دەم بەخەندەو هه میشە گەشبینن، خاوەن زاست و توانستن، دڵسۆزو دونیا بینن، ئەوانەن کەڕەوشت بەرزو سادەو خاکی و گورج و گۆڵن، ئیشکەرو کەم مەسرەفو بێ بۆڵە بۆڵن.
ئەوان: کە هه مووئەمانەیان هه یە چ پێویست بەزاهیر دەکات، گوپ خڕی و لێوفشی و کورتکردنەوەی لوت کامە خێرو پێویستی کۆمەڵگابووە، باڵاکورتی و ڕەشی ڕوخسار، نابینایی و کەم ئەندامی، کەی پێوەرە بۆباشی و جاشی. کاتێ مرۆڤ لەناخیدا دونیایەک جوانی و هێزی شاراوە هه ست پێدەکەی، ئەمەیان تەواوە.
بڕوابکەن بچیتە قوتابخانەو مزگەوت و گۆڕستانەکانیش هەر ئەمەت پێدەڵێن و ئەم وەڵامە دروستەیان دەچنیتەوە.لەسەر ئەرزو لەژێر زەویش ئەمەیان کەڵکەندەو پڕئەرزشە. کەوابوو جوانی دەستکردە نەک سروشت، شکڵ ناخە نەک زاهیر.
بەڵێ: دەکرێ مرۆڤەکان ئەمیان هه بێ و ئەویشیان بەڵام بزانە ئەوەی هه مووان دەیناسنەوە جوانی ناخە نەک ڕوخسار، بەرزی ڕەوشتە نەک سامان، نەرم و نیانی و خۆبەکەمزانیە نەک زۆربڵێی و شکڵ جوانی. کەوابوو: جوانیەکانت لە ڕێگەی ئاوو ئاوێنەوە دەست پێ مەکە بەڵکو لەڕێگەی تێڕوانینی ئەوانی ترەوە هه ستی پێ بکە.