پەیامنێرێك ئهمڕۆ لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین لەکاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی سنوورەکە گیانی لەدەستدا.
میدیای یهكێتی بڵاوی كردهوه كه هونەر رەسوڵ پەیامنێری گەلی كوردستان دووچاری قوتدانی زمان دەبێت و كێشەی هەناسەدانی بۆ دروست دەبێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی پزیشكی پسپۆر و مانەوەی بۆ ماوەی نزیكەی یەك سەعات لەنەخۆشخانە نەتوانراوە چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت و دواتر كۆچی دوایی كردووە.
هونەر رەسوڵ لەدایك بووی ساڵی 1989 و ئیدارەی ڕاپەڕینەوە و هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی كچێكەو ئهمرۆ لهكاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی سنوورەکە گیانی لەدەستدا.