بەرگری شارستانی سۆران له راگهیهنراوێكدا رایدهگهیهنێت ئاگر لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ناحیەی گەڵاڵە کەوتوەتەوە و هێزەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لهمبارهیهوه بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووه: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادار کرانەوە لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سوتانی جۆری پوش و پاوان لەناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی گەڵاڵە.
لهراگهیهنراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه: "کارمەندانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و توانیان بەهاوکاری هاوڵاتیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".