ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لەبارەی پێشێلكارییەكانی توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لەبارەی پێشێلكارییەكانی توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەینێت، هەموو رێگەیەک بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتییان دەگرینە بەر.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند ، دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە و شەهیدکردنی فەرماندە سەربازییەکان، بە پێشێلکارییەکی روون دژ بە بنەما نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە دەزانین.

لەلایەن خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگھێشتی فاتح یەلدز، باڵیۆزی توركیای لە به‌غدا كرد لە سەر بۆردوومانكردنی كاروانی ھێزەكانی پاسەوانانی سنووری عێراقی لە لایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیاوە، كە بووە ھۆی شه‌هیدبوونی ئەفسەرانی عێراقی و به‌و هۆیه‌وه‌ یادداشتنامەیەكی ناڕەزایی پێدا.

بریاریش بوو ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا بكات ، بەلام بەهۆی ئەم رووداوانە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیكردەوە پێشوازی لە ناوبراو بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ