مامۆستایەكی ئاینی و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینێت، به بۆكس و كلكه ده‌مانچه هێرشیان كردە سەرم.
مامۆستا عوسمانی كانی كورده‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند : " بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و چاككردنی سێكتەری تەندروستی و مووچەی فەرمانبەران یاداشتێكمان ئامادەكردبوو".
وتیشی : " هێزە ئەمنییەكان رێگریان لێكردین تەنها یاداشتێك بخوێنینەوە و شوێنەكە چۆڵ بكەین،بەڵام ئەوان رازی نەبوون و به بۆكس و كلكه ده‌مانچه هێرشیان كردمه سه‌ر و به 15 كه‌س په‌لاماری پاسه‌وانه‌كه‌یان دام".