عێراق پلەی چەندەمی دەوڵەمەندترین ولاتانی جیهانی گرتووە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق پلەی چەندەمی دەوڵەمەندترین ولاتانی جیهانی گرتووە؟

 

گۆڤاری "گڵۆباڵ فاینانس" ـی تایبەت بە ریزبەندی ولاتانی جیهان رایدەگەینێت، قەتەر دەوڵەمەندترین ولاتی جیهانە و عێراقیش لەناوەراست دەبینرێت.

گۆڤارەكە نوێترین لیستی دەولەمەندترین وڵاتانی جیهانی بڵاو كردۆتەوە ، عێراق لەكۆی (192) ولات پلەی (83)ـی گرتووە، هەر تاكێكی ئەو وڵاتە (18.025) دۆلاری بەردەكەوێت.

ئەو گۆڤارە روونیشی كردۆتەوە ، ولاتی قەتەر پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە لە لیستی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان هەر تاكێك (132.886) دۆلاری بەردەكەوێت.

دەشڵێت : " هەریەكە لە وڵاتەكانی ماكاو و لۆكسمبۆرگ و سەنگافورە و ئێرلەندا پلەكانی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە.

گۆڤاری "گڵۆباڵ فاینانس" ـی تایبەت بە ریزبەندی ولاتانی جیهان نوسیویەتی : " ئەو وڵاتانەی بە رووبەر بچوكن دەوڵەمەندترینی جیهانن"

 

 

هه‌واڵی گرنگ