واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان دیاریده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان دیاریده‌كرێت

كوردیو
 
 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر ئەوە ده‌دات كەی دەوامی زانكۆ‌و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەكاتەوە، بۆ ئەمەش چەند پێشنیازێک کراون.
 
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كەی دەوامی زانكۆ‌و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020بۆ 2021 دەستپێدەكات،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر رۆژێك دەدرێت بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێ‌ لە زانكۆ ‌و پەیمانگەكان بە ئەهلی ‌و حكومییەوە".
 
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لیژنەیەك بە سەرپەرشتی بریكاری وەزارەت بۆ چۆنێتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی پێكهاتووە "لیژنەكە چەند پێشنیازێكی جیاوازی كردووە یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەیە لە 1-9وە دەوام بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەست پێبكات".
 
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ساڵی خوێندنی 2019-2020 تەواونەکرا و سەرجەم خوێندکاران ئەو ساڵەی خوێندنیان بە دەرچوو بۆ هەژمارکرا.

 

هه‌واڵی گرنگ