ته‌ندروستی سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تده‌كاته‌وه‌

كوردیو

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە دیاریکرنی نرخی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان رەتدەکاتەوە.

 د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،ئەو پێداویستی و توانا پزیشکییەی ئێستا لەبەردەستە بەشی سێ هێندەی تووشبووانی ئێستا دەکات، تاوەکو ئێستاش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا نەچووتە نەخۆشخانە تایبەتەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،"چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا پرسێکی هەستیارە ناکرێت کەرتی تایبەت دەستی بۆ ببات، یاخود مامەڵەی پێوە بکات، لە هیچ وڵاتێکی جیهاندا چارەسەرکردنی کۆرۆنا نەکراوە بە پارە و نەدراوە بە کەرتی تایبەت."

 روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە ژێر چاودێری نەخۆشخانە تایبەتەکان نییە چونکە ئەو خزمەتگوزاریی و چارەسەرانەی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەکارهێندراون بە گوێرەی پرۆتۆکۆڵەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بووە.

 ده‌شڵێت،" بڕیاری دیاریکردنی نرخی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بۆ ئەوەیە کەرتی تایبەت دەستکراوە بکرێت تاوەکو خەڵکی بڕوتێننەوە، لە نەخۆشخانەی وا هەیە بە 10 هەزار دۆلار خەوێندراوە بۆ چارەسەرکردنی یەک تووشبووی کۆرۆنا."

 هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی "ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە تایبەتکردنی چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەتەواوەتی رەتدەکەینەوە، بۆیە حکومەت دەتوانێت نەخۆشخانەی زیاتر دابینبکات بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نەوەک ئاڵای سپی بۆ کەرتی تایبەت هەڵبکات."

 ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نرخی مانه‌وه‌ی هه‌ر توشبوویه‌كی كۆرۆنای له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان دیاریكرد، به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كانیشه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ "بازرگانیكردن به‌ ته‌ندروستی هاوڵاتییانه‌وه‌" تۆمه‌تباركرا.

هه‌واڵی گرنگ