سەرۆکی رژێمی سووریا له كاتی وتارێکی بۆ ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەی رەوشی تەندروستیی تێک دەچێت.
بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سووریا لە میانی وتارەکەدا، تووشی سەرسوڕان بووە و دهڵێت کە پێویستە کەمێک ئاو بخواتەوە، دوای چەند چرکەیەکیش بە زمانێکی تێکەڵەوە داوای مۆڵەتی کردووە بۆ ئەوەی پشووێکی کورت بدا دوای ماوهیهك پشوودان، بەشار ئەسەد گەڕایەوە سەر شانۆ بۆ تەواوکردنی وتارەکەی و رایگەیاند،كه پزیشکەکان خراپترینی نەخۆشەکانن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی خۆی پزیشکە و تووشی ئەو بارودۆخە بووە.