نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان، هۆشداریدهدات كە بەهۆی نەدانی موچەكانیان بەشێك لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو مانگرتنیان راگەیاندوە و داواش دهكات كه تا كۆتایی هاتنی مانگترنەكە هاوڵاتیان سەردانیان نەكەن.
له راگهیهنراوێكدا نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری ئاماژه بهوهدهكات:"لە ئێستادا بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ناتوانین خزمەتگوزاری وەک پێویست پێشکەش بکەین ."
له راگهیهنراوهكهدا ئهوهش هاتووه:"بەداخەوە ناچارین بڵێین تکایە تا مانگرتنی ئەو پزیشکانە کۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەکەمان مەکەن بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکانتان، چونکە لەوانەیە لەنەبونی ئەو پزیشکانە دەوامی نەخۆشخانەیە پەکی بکەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەکانتان بکەوێتە مەترسیەوە."