لیژنەیەکی ٢٤ کاتژمێری لە پارێزگای هەڵەبجە پکهێنرا بۆ هاوکاریکردن و پێدانی ڕێنمایی تەندروستی بەو کەسانەی فەرمانبەرن و توشبوی یان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندوه: لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە، لیژنەیەک بۆ تێپەڕاندن و ڕاییکردنی کاری ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون پێکهێنرا، کاری سەرەکی لیژنەکە بۆ ڕاییکردن و ئاسانکاری کاری هاوڵاتیانە بە تایبەت ئەو کەسانەی لە دامودەزگاکانن و توشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها پێدانی ڕێنمایی تەندروستی بەو کەسانە کە لە ماڵەوە چۆن مامەڵە و هەڵسوکەوت بکەن لەگەڵ دەوروبەریان.
رونیشكراوهتهوه: ئەم لیژنەیە بەشێوەی 24 کاتژمێری کارەکانی دەکات، واتە لە پاش دەوامی فەرمی هاوڵاتی بۆ ڕایکردنی کارەکانی و بۆ پێدانی ڕێنمایی تەندروستی دەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن لە ڕێگای ئەم ژمارەیەوە ( ۰۷٥۰۱۳۱٤۰۷٤).