ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك شارۆچكەی سەر كانی لە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان، تەقیەوە.
روانگەی سوریا بۆمافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-8-2020 لە نزیك شارۆچكەی تەل حەلفی سەربە سەرێ كانی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوە و تا ئێستا زیانە مرۆیی و مادییەكانی نەزانراوە.
لەم مانگەی رابردوودا لە سەرێ كانی، كە لەئێستادا سوپای توركیاو هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی نزیك لە توركیا دەستیان بەسەردا گرتووەچەندین تەقینەوە روویان داوە و بەهۆیانەوە دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە.