ئەمڕۆ پێنج شەممە13-8-2020 سەرەكردەیەكی باڵای كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لەناو یەكێك لە زیندانەكانی وڵاتی میسر كۆچی دواییكرد.
پارێزرەكەی عصام عوریان سەركردەی باڵای ئیخوان موسلیمین كە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد بە (بی بی سی) راگەیاندوە"ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی میسر پێیان راگەیاندوم كە عصام عوریان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كردوە"
عصام عوریان تەمەنی 66ساڵ بوو لەساڵی 2013ەوە لەلایەن كودەتاچیەكانی میسرەوە بەتۆمەتی چەند دۆسیەیەك دەستگیركراوە و لە2014شدا لەلایەن دادگای میسرەوە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.