سەرنجێک دەربارەی (ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای مێدیای ئەلیکترۆنی لەکوردستان)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرنجێک دەربارەی (ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای مێدیای ئەلیکترۆنی لەکوردستان)

 

-----------------------------------------

هەر کارو چالاکیەکی مرۆیی ،مادام لەگەشەکردن و فراوانبوندا بێ و بەریەککەوتن (احتکاک) دروست بکات ، ئاساییە بەیاسا ڕێک بخرێت بۆئەوەی مافی کەس پێشێل نەکرێ.

ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەکی لەم جۆرەی (مێدیای ئەلیکترۆنی لەهەرێمی کوردستان) کەئێستا ئامادەکراوەو باس دەکرێ، بێگومان پەیوەستە بە ئازادی بیڕاوە، بۆیە زۆر گرنگ و هەستیارە ، لەبەر ئەوە نابێ بە پەلەپڕۆزێ و لە ژوورە تاریکەکاندا ئامادەبکرێ و بەڕێ بکرێ بۆ لەپەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ .. چونکە یاسایەکی وا ئەگەر ببێتە بەربەست لەبەردەم ئازادی ڕادەربڕین ، ئەوە واتە ٢٩ ساڵە هیچمان نەکردوەو دەبێتە پاشەکشە.. بۆیە هەقوایە دەرفەتی زیاتر بدرێ بۆ ئەوەی لێژنەکانی پەرلەمان بەهاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و یەکێتی نوسەران و ڕێکخراوەکانی وەکو میترۆو هەندێ خەڵکی شارەزای ناوخۆ ،کە پێشتر دەستیان هەبووە لەداڕشتنی پڕۆژە یاساکانی بواری ڕاگەیاندن و هەروەها هەندێک پسپۆڕو شارەزای نێودەوڵەتیش، بۆ ئەوەی زۆرترین گفتو گۆی لەسەر بکەن و بە پێی پێوەرە جیهانیەکان + واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری خۆمان ، دایڕێژنەوەو بە سەقەتی و نیوەو ناچڵی دەرنەچێ و ببێتە کۆسپ و گرفتێکی گەورە لەبەردەم ئازادی بیروڕاو کاری مێدیاییدا.

ناکرێ لەژێر کاریگەریی ڕۆڵ و پێگەی سایت و سەکۆ ئەلیکترۆنیەکاندا ، دەسەڵاتی حوکمڕانی کوردستان بیر لە بەرتەسککردنەوەی ئازادیی بیروڕا بکاتەوەو سزای قورس بۆ کاراکتەرو چالاکوانانی ئەم بوارە دابنرێ ، چونکە ئەمە ئەبێتە هۆکارێکی دیکە بۆ بەردەوامی و تەشەنەکردنی گەندەڵیەکان و لەهەمانکاتیشدا دەبێتە هۆکارێک بۆ ناشیرینکردنی ناوبانگی ئەم هەرێمە ،کە بەشێک لەدونیای دەرەوەو خەڵکی کوردستانیش ، ڕۆژانێک چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد ببێتە مێرگێک (واحة) بۆ دیموکراسیەت و ئازادییەکان لەم ناوچە ئاڵۆزەدا کە بە چەندین نمونەی حوکمی دکتاتۆری و سەرکوتکەر دەورە دراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ