هاتنی ددان لە منداڵێك بۆ یەكێكی تر لەوانەیە جیا بێت، منداڵ هەیە بە ئاسانی و بەبێ كێشە ددانی دەردەكات، وە هەندێكیان كۆمەڵێك نیشانەو ناڕەحەتیان دەبێت لەوانەش:
1. زۆر بوونی لیك لە دەم.
2. سوربوونەوەی روومەتەكان.
3. ئاوسان و سووربونەوەو هەستیار بوونی پدوەكانی.
4. لەوانەیە ددانەكە لەژێر پدو دیار بێت.
5. نوزانەوەو گریان و ناڕەحەتی زۆر.
6. نووستنی تێك دەچێ.
7. خواردنی كەم دەبێت و ناخوات.
8. گازگرتن و جوینی هەر شتێك بەردەستی كەوێت.
9. دەست بردن بۆ دەم و چاوو گوێیەكانی.
دایك و باوكی بەڕێز هەر كاتێك منداڵەكەت ئەو نیشانانەی هەبوو دڵنیانەبووی لە حاڵەتەكەی وا باشترە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بیبینێت.
(د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان)