نەعناع بخۆن بۆ ئەم نەخۆشیانە بە سوودە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەعناع بخۆن بۆ ئەم نەخۆشیانە بە سوودە

 

 

نەعناع (پونگ) یەكێكە لەو گیایانەی‌ كەئەگەر تازە بێت یان وشككراو، یان بە شێوەی زیت، یان بەشێوەی كەپسول چەندین سوودی هەیە.

نەعناع ، چەندین جۆری هەیە یەكێك لەوانە نەعناعی توونە (تیژ) میسرییەكان لە كۆنەوە ئەو جۆرە نەعناعەیان ناسیوە، یۆنانییەكان سودێكی زۆریان لیێ وەرگرتووە، چونكە مێشكی مرۆڤ چاڵاك دەكات و حەز بۆ خواردن زیاد دەكات.

1. نەعناع هاوكارێكی باشە بۆ هەرسكردن، بۆ ئەوانەی نەخۆشی رۆماتیزمیان هەیە.

2. هاوكارێكی باشە بۆ چارەسەری هەوككردنی لوت.

3. بۆنی ناو دەم نەخۆشی پێست چارەسەر دەكات.

4. نەعناع دادەنرێت بە رێكخەری دڵ و سوری خوێن ئەگەر وەك چای بخورێتەوە.

5. سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەناو بردنی نەخۆشییەكەنی گەدەو ترشاوی ناو گەدە ئەگەر بە كوڵاوی بخورێتەوە بەبێ چا. 

6. نەعناع یەكێكە لەو گیایانەی‌ دەتوانرێت كرمی‌ نێو گەدە‌و ریخۆڵەكان بكاتە دەرەوە لەگەڵ بەكتریا زیان بەخشەكاندا‌و چارەسەری‌ سكچون دەكات بەتایبەتی‌ بۆ منداڵان.

7. بەكاردەهێنرێت بۆ هەوكردنی‌ پوك ‌و قوڕگ، تائێستاش وەك مەعجونی‌ ددان بەكاردەهێنرێت.

8. یارمەتی‌ كەمكردنەوەی‌ ئازاری‌ سەرئێشە‌و خراپی‌ هەرسكردن ‌و هەناسە توندی ‌‌و هەڵامەت‌ و هەوكردنی‌ قوڕگ ‌و كۆكە دەدات ‌و رۆڵی‌گرنگی‌ هەیە لەنەهێشتنی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناو دەم.

9. بەهۆی‌ مادەی‌ مەنتولەوە مێشك هێور دەكاتەوە‌و وزەیەكی‌ باش دەداتە جەستە‌و چارەسەری‌ رۆماتیزم دەكات.

10. زەیتی‌ نەعنا رێگری‌ لەدروستبونی‌ برینی گەدەو ترشەڵۆكی‌ دەكات.

11. خواردنەوەی‌ ئاوی‌ نەعنا دەبێتە هۆی‌ هێوركردنەوەی‌ مێشك بەرلەخەوتن.

12. زەیتی‌ نەعنا زۆر بەسوودە بۆ قژ دەتوانرێت بدرێت لەپێستی‌ سەر لەپێناو خێراكردنی‌ گەشەی‌ قژ.

 

هه‌واڵی گرنگ