فریایی خێزانى ئه‌مرِوَ بكه‌ون با سبه‌ى بیری نه‌كه‌ین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فریایی خێزانى ئه‌مرِوَ بكه‌ون با سبه‌ى بیری نه‌كه‌ین

له‌ بنه‌رِتدا ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی كوَمه‌ڵگا ئاراسته‌ ده‌كات به‌ره‌و ئه‌و رِووگه‌ى كه‌ خوَی ده‌یه‌وێت ، هه‌ندێك جار به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك كه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌ گه‌ڵ داب و نه‌ریتى باش و ئاینی تاكه‌كانی كوَمه‌ڵ ، جاری واش هه‌یه‌ به‌ ئاراسته‌ى دژی ئه‌وه‌ى باس كرا ، كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م كارێكی باشه‌و ئه‌وه‌ى دووه‌م خراپ ، به‌لاَم ئه‌وى له‌ هه‌موو خرابتره‌ ئه‌وه‌یه‌ سیسته‌می سیاسی بوَ هیچیان پلانی نه‌بێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌ داخه‌وه‌ ئێستا ده‌گوزه‌رێت ، خێزان وه‌كو دواهه‌مین سه‌نگه‌رى گوَمه‌ڵگا له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ و كه‌سیش گرنگ نیه‌ لای ، مه‌ترسیه‌ك كه‌ زوَر جار باس كردنی خاوه‌نه‌كه‌ى رِووبه‌رووى ده‌یان توَمه‌ت ده‌كاته‌وه‌، كوَمه‌ڵگا و خێزانێك وه‌كو ئه‌وه‌ى باری قورسی ئابووری به‌س نه‌بێت بوَ ماندوو كردنی ، زیاد بوونی بواره‌كانی یاخیبوونی تاكه‌كانی له‌ یه‌كترو هه‌ڵته‌كاندی به‌ها جوانه‌كانی له‌ رێگای تیفى و توَرِه‌كانی كوَمه‌لاَیه‌تی و هاندان بوَ چاولێكه‌رى كوێرانه‌ و هاندان له‌ و بواره‌ و بێكاری و بلاَبوونه‌وه‌ى ماده‌ بیهوَشكه‌ره‌كان و ده‌یان بابه‌تی تر ، بابه‌تێك گه‌لێكن به‌ حوكمی پیشه‌كه‌م ته‌واو نیگه‌رانی كردووم ، كه‌ زه‌نگێكه‌ ته‌نها كه‌سانی نزیك له‌م بابه‌تانه‌ ده‌رك به‌ ترسناكی بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن ، بابه‌ته‌كه‌ له‌ ئاستێكدایه‌ هیچ كه‌س ئه‌ركى سه‌رشانی ئه‌نجام نادات هه‌ر له‌ ده‌زگا فه‌رمیه‌كان تاوه‌كو دایك و باوك ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ قیزه‌وونانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌واو چاولێكه‌رى دراما و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ستداره‌كانن ئه‌مه‌ش له‌ غیابی ته‌واوى رِوَڵی خێزان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و سێكته‌ره‌كانی تر ، تاوانه‌كانی ئه‌مروَی كوَمه‌ڵگا گه‌شتووه‌ به‌ ئاستێك شه‌رم له‌ باس كردنی ده‌كه‌ین و بوَ غه‌یری خوَمان مایه‌ی برِوا پێكردن نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ قێزه‌ونن به‌ تایبه‌ت له‌ بواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ( به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان ) بێگومان ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاشكرا ده‌بێت !! ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌بووه‌ زوَر خراپتره‌ و ناتوانرێت باس بكرێت ، له‌ به‌ر پاراستنی كوَمه‌ڵگا ناتوانرێت چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس بكرێت بوَ ئه‌وه‌ى بزانین كه‌ كور و كچه‌كانمان كه‌ به‌رهه‌می ژیانمانن له‌ چی مه‌ترسێه‌كدان ، وه‌ له‌ رِووی داروخانی به‌ها جوانه‌كانی خێزان ده‌ڵێم و به‌ واقیعی دادگاش رِوون و ئاشكرایه‌ ، ئه‌و خێزانه‌ى پێش پێج ساڵ هه‌بوو ئێستا به‌ قه‌د په‌نجا ساڵ گوَرِاوه‌ به‌ره‌و خراپی، بوَیه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موانه‌وه‌ به‌ها جوانه‌كانی خێزان بپاریزین ئه‌گه‌ر نا پاش ده‌ ساڵی تر ( گه‌ر زوَر نه‌بێت ) خوَزگه‌ به‌م خێزانه‌ى ئه‌مروَ ده‌خوازین و بیری ده‌كه‌ین كه‌ ئێستا په‌سه‌ندی ناكه‌ین .

• دادوه‌رى لێكوَڵینه‌وه‌ى كه‌لار

هه‌واڵی گرنگ