دەكرێت لەمەودوا بەكارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید سوودمەندبن لە تایبەتمەندییەكی گرنگ بۆ سەلامەتی پاسۆردەكانیان.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە (Techdows) هاتووە ، گۆگڵ كرۆم تایبەتمەندییەكی بۆ زیادكراوە دەتوانێت گرنگی بدات بە سەلامەتی ژمارەی نهێنی یان پاسۆردی تایبەت.
دەڵێت : " تەنها بە كاراكردنی ئەم تایبەتمەندییە بەكارهێنەر دەتوانێت لەبارەی ئەگەری هاككردنی پاسۆرد و ئەكاونتەكەی بزانێت ئەویش لەرێگای (Chrome Password Manager) لەسەر سیستەمی ئەندرۆید".
لەكاتی كردنەوەی ئەم پاسۆردە لەهەر شوێنێكی دیكە یان دزرانی ئەكاونتەكانی گۆگڵ و یوتیوب و درایڤ دەتوانرێت بەكارهێنەری لێ ئاگادار بكرێتەوە.