چەندین پێگەی ئەلیكترۆنی زانیاری نوێیان لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی كۆمپانیای فولكس فاگن بڵاوكردۆتەوە كە یەكێكە لە نایابترینەكانی بواری ئۆتۆمبێل.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان كردووە " ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی كۆمپانیای فۆلكس فاگن ناوی (Golf GTE HyRACER) هەڵدەگرێت كە بەشێوازێكی نوێ و تایبەتمەندی جۆراوجۆر دروست كراوە".
وەك لەزانیارییەكان هاتووە (13) پسپۆری گەورە و بەناوبانگ كاریان لەسەر ئۆتۆمبێلەكە كردووە ، كە دیزاینەكەی لە ئۆتۆمبێلێكی سپۆرت دەچێت.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلی (Golf GTE HyRACER) قەبارەی (1.4) لیتر دەبێت، هێزەكەی دەگاتە (204) ئەسپ ، لەوكاتەی قەبارەی تایەكانی (19) دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكان بەهۆی زۆری تایبەتمەندییەكانی ، ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی گۆلف كریارێكی زۆری هەبێت بەتایبەت لەنێوخۆی ئەڵمانیا.