مایكرۆسۆفت زمانی كوردی زیاد دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مایكرۆسۆفت زمانی كوردی زیاد دەكات

 

 

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند، لەمەوبەدوا زمانی كوردی لە ئەپی وەرگێڕی مایكرۆسۆفت، نۆڵامێری ئافیس و پشكێنەری بینگی ئەو كۆمپانیایە بەكاردێت.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دوو زاراوەی كوردی، سۆرانی و كرمانجی بە سیستەمی وەرگێڕی دەقی خۆی زیاد كردووەو لەمەوبەدوای زمانی كوردی بۆ سیستەمی وەرگێڕی مایكرۆسۆفت، نۆڵامێری ئافیس و پشكێنەری بینگ دەكەوێتە بەر دەست بەكارهێنەرانەوە.

هەروەها بەبەكارهێنانی سیستەمی ئازوور ئەگەری گۆڕینی دەنگ بە دەقی كوردی و دەقی كوردی بە دەنگ لە زمانەكانی دیكە هەیە.

مایكرۆسۆفت لە درێژەدا زمانی كوردی ناساندووەو نووسیوەیە: زمانی كوردی باكووری و ناوەندی دوو شێوەی باوی زمانی كوردین، كوردی باكووری كە كرمانجی پێ دەوترێت لە توركیا، سوریاو هەرێمی كوردستان بەكاردێت، كوردەكان لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای ئێرانیش بە كوردی سۆرانی دەئاخێڤن، گوگڵیش زمانی كوردی بە سیستەمەكەی خۆی زیاد كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ