ئایا بەبێ دەرمان، زەختی خوێن چارەسەر دەكرێ ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا بەبێ دەرمان، زەختی خوێن چارەسەر دەكرێ ؟؟

 

 

زۆرینەی ئەو نەخۆشانەی فشاری خوێن دەگرن، ڕاستەوخۆ بیر لە بەكارهێنانی دەرمان دەكەنەوە، زانایان ئاماژە بەوە دەدەن كە شێوازی ژیان ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە چارەسەر كردنی بەرزە فشاری خوێن، ئەگەر ڕێژی فشارەكە بە ژیانێكی تەندروست كۆنترۆڵ بكەیت، لەوانەیە پێویستیت بە دەرمان كەم ببێتەوە، یان دوا بكەوێت، یان نەمێنێت زانایان لە (10) ئامۆژگارییان هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت كۆنترۆڵی فشاری بەرزی خوێنی پێبكەیت بەبێ دەرمان:

(10) شێواز بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانت بۆ نزم كردنەوەی فشاری خوێن :

1. دابەزاندنی كێش و بە ئاگا بوون لە خۆراك: فشاری خوێن هەندێك جار لەگەڵ كێش بەرز دەبێتەوە، كێشی زیادە دەبێتە هۆی پچڕ پچڕ بوونی هەناسە لە كاتی خەوتندا، كە دیسان فشارەكە بەرزتر دەكاتەوە، بۆیە ئەم گۆڕانكارییە یەكێكە لە كاریگەرترین گۆڕانكارییەكان بۆ كۆنترۆڵ كردنی فشاری خوێن.

2. وەرزش كردنی بەردەوام: بۆ نموونە ڕۆژانە بۆ (30) خولەك یان (150) خولەك لە هەفتەیەكدا دەتوانێت بڕی (5 – 8) ملیم جیوە فشارەكە كەم بكاتەوە، بەڵام بە مەرجێك بەردەوام بێت.

3. خواردنی باش و بەپێز: ئەو خواردنانەی وەك میوە، سەوزە، بابەتی كەم چەوری دەتوانن فشار بە بڕی (11) ملیم جیوە دابەزێنن.

4. كەمكردنەوەی بڕی سۆدیۆم لە خواردندا: خواردنی سۆدیۆم بە بڕی (1500) ملیگرام لە ڕۆژێك یان كەمتر دەتوانێت بە بڕی (5 – 6) ملیم جیوە فشاری خوێن دابەزێنیت، ئەویش بە كەمكردنەوەی بڕی خوێ لە خواردن و كەم كردنەوەی خواردنی لە قوتو كراو.

5. سنوردانان بۆ خواردنەوەی كهول: زۆر خواردنەوەی كهول دەتوانێ فشاری خوێن بەرز بكاتەوەو كاریگەری ئەو دەرمانانەش كەم بكاتەوە كە بۆ چارەسەر كردنی بەكاردێن.

6. واز هێنان لە جگەرەكێشان: یارمەتی ئاسایی كردنەوەی فشاری خوێن دەدات و دوورت دەخاتەوە لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و چەندین نەخۆشی تر.

7. كەمكردنەوەی كافایین: ئەو كەسانەی كە كافایین كەم دەخۆنەوە لە دوای خواردنەوەی بە ڕێژەیەكی زۆر فشاری خوێنیان بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەو كەسانەی بەردەوام دەیخۆنەوە كاریگەری كەمتری لەسەریان هەیە، بەڵام بۆ مەودای درێژ بەپێی كات كاریگەری دروست دەكات.

8. كەمكردنەوەی فشار: هەوڵبدە ئەو هۆكارانە بدۆزیتەوە كە فشارت بۆ دروست دەكەن وەك خێزان یان كار، وە دواتر هەوڵبدە ئەو فشارەی بۆت دروست دەكات چارەسەری بكەیت یان لێی دوور بكەویتەوە.

9. بەردەوام چاودێری ئاستی فشاری خوێنت بكە: بۆ ئەوەی زیاتر زاڵبیت بەسەر فشاری خوێنەكەت بەردەوام سەردانی دكتۆرەكەت بكە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی زانستیانە چاودێری بەرزی فشاری خوێنت بكات و ڕێنوێنی و ئامۆژگاریت بكات.

10. پاڵپشتی بەدەست بهێنە: پاڵپشتی خێزان و هاوڕێكانت ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە جیگیربوونی ئاستی فشاری خوێن، چ جا پاڵپشتییەكە بە ئامۆژگاری كردنت بێت، هانی وەرزشت بدەن یان بتبەنە لای دكتۆرەكەت بۆ چاودێری كردنی تەندروستیت.

ئەژین عەبدولڵا - هە‌ولێر

 

هه‌واڵی گرنگ