زانایانی ئەمریكی رایدەگەینن قەڵەوی هۆكارێكە بۆ ئەگەری مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زانایانی ئەمریكی بەپشت بەستن بە توێژینەوەیەك رایدەگەینن ، قەڵەوی ئەگەری مردن بەكۆرۆنا زیاتر دەكات بەشێوەی (1.5) هێندەی كەسێكی ئاسایی.
وەك زانایان رایانگەیاندووە ، ئەو كەسانەی قەڵەون ئەگەری تووشبوونیان بەكۆرۆنا زیاترە و (74%)ـی ئەوانە رەوانەی چاودێری چر دەكرێن.
زانای زانكۆی نۆرس كارۆلینا ، (چابل هیل) توێژینەوەیەكی كردووە و ئەنجامەكەی لە گۆڤاری (Obesity Reviews) بڵاوكردۆتەوەكەلەسەر تووشبووانی وڵاتانی ئیتاڵیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریكا و چین ئەنجامدراون.
لە ئەنجامەكەدا هاتووە ، زۆربەی ئەوانەی قەڵەون و كێشی لەشیان زیادە كە زۆربەیان لە بەریتانیابوون ئەگەری مردنیان بە ڤایرۆسەكە زیاترە وەك لەوانەی كێشی لەشیان ئاساییە.