زۆرجار باس لەسەلامەتی تەندروستی دەكرێت، كە پێویستە هەموو مرۆڤێك رەچاوی بكات و چاودێری رەوشی خۆی بكات، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی شارەزاو پسپۆرانی بواری تەندروستی مرۆڤ ئەم پێنج خاڵەیان نیشان كردووە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
1. ڕۆژانە خواردنەوەی (12) پەرداخ ئاوی شلەتێن لانی كەم.
2. خواردنی میوەو سەوزە لە ژەمەكان یاخود لە نێوان ژەمەكان.
3. شیر، یەكێك لە خواردنەوە بەسودەكان كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كالیسیۆم.
4. وەرزشەكان بەشێوەی جیا جیا، (مەلەكردن، ڕاكردن) كە پێویستە (30 – 45) لە ڕۆژێكدا ئەنجام بدرێت.
5. لەسەرووی هەمویانەوە دەستەبەر كردنی ژینگەیەكی ئارام و ئاسوودە.