كالیسیۆم بە بڕی ٪70 هەیە لە جەستەی هەر یەكێكماندا
كالیسیۆم رۆڵێكی زۆر باشی هەیە لە رێكخستنەوەی لێدانەكانی (دڵ) بەهێزكردنی (جومگە) و ماسولكەو ئێسكی لەشی مرۆڤ وە یارمەتی رێكخستنەوەی خوێن دەدات و دورمان دەخاتەوە لە سەكتەی دڵ.
نیشانەكانی كەمی كالیسیۆم :-
1. وشكی پێست و توشبون بە ئەكزیما.
2. شەكەتی، ماندووبوونی بەردەوام و بێهێزی.
3. تووشبوون بە خەمۆكی.
4. كەمخەوی ناڕێكی سیستەمی خەو.
5. سڕبوون و مێروولەكردنی دەست.
6. زوو زوو نەخۆشكەوتن و توشبوون بە نەخۆشی.
7. شكانەوەو لاوازی نینۆك.
8. بەزەحمەت قوتدانی خواردن.
9. ئازاری ددان.
10. گرژبوونی ماسولكەكان و بونی ئازار لە كاتی رۆیشتن.
لەكاتی بوونی ئەم نیشانانە پێویستە بە زووترین كات پشكنینی كالیسیۆ بكرێت.