بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە، (كیڤن مایەر) سەرۆكی جێبەجێكاری (تیك تۆك) دەستی لە كار كێشایەوە.
لە دوای تۆمەتەكانی (دۆناڵد تڕامپ) سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) سەبارەت بە سیخوڕی كردن لە بەرژەوەندی چین، (كیڤن مایەر) سەرۆكی جێبەجێكاری ئەو ئەپڵیكەیشنە نامەی دەست لەكار كێشانەوەكەی پێشكەش كردووەو ڕایگەیاندووە، سیاسەتی كاركردنیان گۆڕاوەو ئەمریكا فشارەكانی بۆ سنورداركردنی چاڵاكییەكانیان زیاتر كردووە.
(تیك تۆك) یەكێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڤیدیۆی كورتی لێوە بڵاودەكرێتەوە، بە تەنها لە ئەمریكا (175) ملیۆن جار داونلۆد كراوەو لە سەرانسەری جیهانیش زیاتر لە یەك ملیار جار داونلۆد كراوە.
(دۆناڵد تڕامپ) سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاندبوو، خاوە نەكانی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك تا (15/9) دەرفەتیان هەیە، كە پڕۆگرامەكەیان بە كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی بفرۆشن و تا ئەو وادەیە یان دەبێت بیفرۆشن یان دەبێت دایبخەن، تۆمەتباریشی كردووە بە سیخوڕی كردن لە بەژەوەندی چین.