كەی پێویستە ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكەت بگۆڕیت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەی پێویستە ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكەت بگۆڕیت


ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیە، پێویستە ئەو كاتە بزانن، كە دەبێت ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن.


سەبارەت بە كاتی ڕۆنگۆڕینی ئۆتۆمبێل، ماڵپەڕی (مۆتۆریست) بڵاوی كردووەتەوە، كە كاتی گۆڕینی ڕۆن، كاتێكی دیاریكراو نییە، بەڵكوو كاتێك ڕۆنەكە پیس دەبێت، یان كاتێك ڕۆنەكە لینج نامێنێت، پێویستە بگۆڕدرێت.


لە وڵاتە ئەورووپییەكاندا، زیاتر ڕۆنی ئۆتۆمبێل لە پێنج ھەزار كیلۆمەتر دەگۆڕدرێت، بەڵام ئەوەش دەكەوێتەوە سەر جۆری ڕۆنەكە، ئەگەر جۆری ڕۆنەكە باش نەبێت، پێویستە لە دوو ھەزار، یان سێ ھەزار كیلۆمەتردا بگۆڕدرێت.


ئەگەر ڕۆنێكی باشت لە ئۆتۆمبێلەكەت كرد، مەرج نییە بۆ كاتێكی زۆر نەیگۆڕیت، بەڵكوو پێویستە ھەر كاتێك ھەزار كیلۆمەتر ئۆتۆمبێلەكەت لێخوڕی، پشكنین بۆ ڕۆنەكە بكەیت و بزانیت تا چ ئاستێك ڕۆنەكە لینجە، ئەگەر ھەر كاتێكیش ڕێژەی لینجییەكەی زۆر بوو، پێویستی بە گۆڕین نییە.


فلتەری ڕۆنی ئۆتۆمبێلیش، پێویستە كە دوو جار، یان سێ جار ڕۆنی ئۆتۆمبێلت گۆڕی، ئینجا فلتەرەكەش بگۆڕیت، بەڵام باشتر وایە ھەر جارێك ڕۆنی ئۆتۆمبێلت گۆڕی، فلتەرەكەشی بگۆڕیت، بەمەش درەنگتر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت تووشی كێشە دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ