پرۆژه‌ی "شامی نوێ" هه‌وڵێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پرۆژه‌ی "شامی نوێ" هه‌وڵێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراق

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى هه‌رسێ وڵاتى عێراق و ئوردن و ميسر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق پرۆژه‌ى شامى نوێى له‌ وته‌كه‌يدا خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچى بيرۆكەى پرۆژه‌كه‌ بۆ سه‌رده‌مى پێشخۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێى پرۆژه‌كه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه‌، به‌سود وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ى نه‌وتى عێراق، هێزى كار و كارگه‌ پيشه‌سازييه‌كانى ميسر و پێگه‌ى ستراتيژى وڵاتى ئوردن، كه‌له‌ بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌يه‌كه‌ بۆ گۆڕينى ئاراسته‌ى عێراق به‌ره‌و ئه‌وروپا وئه‌مريكا، پێدانى رۆڵى زياتره‌ به‌ عێراق له‌ناو وڵاتانى عه‌ره‌بى، له‌برى نزيكبوونه‌وه‌ى له‌ ئاسيا ودوركە‌وتنه‌وه‌ له‌ وڵاتانى دراوسێ له‌ نمونه‌ى ئێران.
بۆيه‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئه‌م پرۆژه‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌ى سياسى و سێكته‌رى ئابورى وئاڵوگۆڕى بازرگانى وته‌ندروستى وفێركاريش ده‌گرێته‌وه‌، به‌بڕواى چاودێرانى سياسى هه‌نگاوێكه‌ ئێران نيگه‌ران و توڕه‌ ده‌كات، چونكه‌ عێراق وه‌ك بازاڕێكى ساغكردنه‌وه‌ى كاڵاى لێدورده‌خاته‌وه‌، ده‌رفه‌تى تر له‌به‌رده‌م عێراقدا ده‌كاته‌وه‌.

زياد له‌وه‌ش به‌لاى وڵاتانى تری عه‌ره‌بييه‌وه‌ پێشوازى لێكرا وبه‌پرۆژه‌ى هه‌ستانه‌وه‌ى ئابورى عه‌ره‌بى ناوزه‌دكرا، وه‌ك وئام وه‌هاب وه‌زيرى پێشووى ژينگه‌ى لوبنانى وسه‌رۆكى حزبى ته‌وحيدى عه‌ره‌بى له‌باره‌يه‌وه‌ ده‌ڵێت، پرۆژه‌ى شامى نوێ كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كارى له‌سه‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت، هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى ئابورى گه‌وره‌ بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بى و ميسر دروستده‌كات، لوبنانييه‌كانيش به‌پێى توانای خۆيان رۆڵى گه‌وره‌ ده‌گێڕن بۆ گۆڕينى بارودۆخى ئابورى و دارايى لوبنان له‌و رێگه‌يه‌وه‌.

پرۆژه‌كه‌ به‌و پێيه‌ى كازمى پێشكه‌شى كردووه‌، ده‌يه‌وێـت رۆڵى سه‌ركردايه‌تى بۆ عێراق له‌ناوچه‌كه‌ بگێڕێته‌وه‌، له‌سه‌ر تێگه‌يشتنى ئابوورى هه‌رسێ وڵات به‌نده‌، له‌سه‌ر هه‌مانشێوه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، پێشبينى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت وڵاتانى ترى ناوچه‌كه‌ هانبدرێت بۆ به‌شدارى كردن و هاتنه‌ناوه‌وه‌ى، له‌هه‌لومه‌رجى سه‌رگرتن و سه‌ركه‌وتنيدا گۆڕانکارى ئابورى و جیوسیاسى گەورە لە ناوچەکە دروستدەکات، رەهەندێکى زیندوکردنەوەى نەتەوەیى عەرەبیشى هەیە.

له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى عێراق پرۆژه‌كه‌، لاى هه‌ندێك هێزى سياسى هه‌ندێك نيگه‌رانى و دۆردۆنگى دروستكردووه‌، چونكه‌ راگه‌ياندنه‌كه‌ى هاوزه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى ئاسايى كردنه‌وه‌ى بارودۆخى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات و ئه‌مريكاش پاڵپشتى ده‌كات.
پرۆژەکە وەک پرۆژەیەکى ئابورى و جیوسیاسى کە بێ بەربەست و ئاڵنگارى نابێت و ئایندە سەرکەوتن و شکستى پرۆژەکە روون دەکاتەوە.

? وردەکارییەکانى پرۆژەى شامى نوێ چین
دواى ئەوەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، پرۆژەیەکى ئابورى و سیاسى بۆ وڵاتانى دەوروبەرى عێراق لە واشنتۆنى پایتەختى ئەمریکاوە راگەیاند، کەمتر لە هەفتەیەک یەکەمین زانیارى لە لوتکەى سێ قۆڵى نێوان عێراق و ئوردن و میسردا خستەڕوو، کە رپرۆژەکە ئابورى سیاسى و ستراتیژییە، بەپێى وتەى چاودێران ئەگەر ئەوەى هەیە، وڵاتانى ترى ناوچەکە بچنەناو پرۆژەکە و قەوارەیەکى گەورەى ئابورى و سیاسى لەسەر شێوەى یەکێتى ئەوروپا دورست بێت.

ئەوەى تا ئێستا وەک زانیارى لەسەر پرۆژەکە لە ناوەندە سیاسى و میدیاییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە، ئەوەیە کە پرۆژەکە بەنیازە هێڵێکى نەوت لە پارێزگاى بەسرەى عێراقەوە بە خاکى ئوردندا بگەیەنێتە وڵاتى میسر، هەردووڵاتەکەش رێژەیەکى بەرچاو لە نرخى هەربەرمیلێك لەبازاڕى جیهانى کەمتر بدەن، کە رەنگە کەمکردنەوەکەیان بۆ هەر بەرمیلێک بگاتە 15 تا 16% لە نرخی جیهانى کەمتر بێت، لەبەرامبەریشدا عێراق کارەبا لەو وڵاتانە هاوردە بکات، سەربارى ئەوەش وەبەرهێنانى ئەو دوو وڵاتە روو لە عێراق بکات.

ئەوەى بەئاشکرا لە کۆبوونەوەى لوتکەى عێراق و ئوردن و میسردا قسەى لەسەر کرا، دانانى پلانێکى زەمەنى بۆ بەهێزکردنى هاریکارى بازرگانى وئابورى، وبەهێزکردنى هاریکارییەکان بوو لەبوراى وزە وبەهێزکردنى شارە پیشەسازییەکاندا، هەروەها دورستکردنى لێژنەیەکى هونەرى هاوبەش کە کارى پێشکەش کردنى پلانە لەو بوارەدا، لیژنەکەش وەزارەت و ولایەنە پەیوەندیدارەکانى وزە ونەوت وگواستنەوە وبازرگانى و وەبەرهێنان وکەرتى تایبەتى هەرسێ وڵات لە خۆ دەگرێت.

کازمى لە دیمانەکەى لە واشنتۆنەوە وتى، پرۆژەکە بۆ سودى ناوچەکە و لایەنى تریش لەخۆى کۆدەکاتەوە، وەک چاودێرانیش دەڵێن، سەردانەکەى بۆ ئەمریکا زیاتر بۆ دەسخستنى پاڵپشتى ئەو پرۆژە بووە، لەم نزیکانەشدا لە عەرەبستانى سعودییەوە پرۆژەکە دەخاتەوەڕوو، بۆئەوەى پاڵپشتى زیاترى وڵاتانى ناوچەکە بەدەستبهێنێت، هەروەک لەسەروبەندى بەڕێوەچوونى لوتگەى سێ وڵاتەکەشدا فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كە دۆستی نزیكی بەشار ئەسەدە، نامەیەکى سەرۆک وەزیرانى عێراقى گەیاندە بەشار ئەسەدى سەرۆکى رژێمى سورى، ھەرچەند ھیچ ناوەندێكی میدیایی و سیاسی ناوەڕۆكی نامەكەیان بڵاونەكردۆتەوە، وەلێ بەبڕواى چاودێران ناوەڕۆکى نامەكەی حكومەتی عێراق، سەربارى باسى ئەمنى و قایمکردنى سنورى نێوان هەردوو وڵات، باسى هەمان پرۆژەى «شامى نوێ»لە خۆگرتووە، بۆ ئەوەى سوریاش بێتەپاڵ پرۆژەکە.

? ھەڵوێستی ئێران لە پرۆژەكە

ئەگەرچی زۆرێك چاودێران و ناوەندەكانی توێژینەوەی سیاسی ئامانج و مەبەستی كەمكردنەوەی ھەژمونی سیاسی و ئابوری و بازرگانی ئێرانە لە عێراق وناوچەكە، بەڵام لە یەكەمین لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا، بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئێرانی وتوویەتی: ئێران ھیچ پەڵپ و ناڕەزایەتییەكی نییە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی بەغدا لەگەڵ وڵاتانی جیھانی عەرەبی، بەڵام ھیچ وڵاتێك ناتوانێت بە ھەمان كوالێتی ئێران كارەبا بداتە عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ