لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری (١٩٩١) ەوەحوكمڕانی خۆماڵی ئەم ساڵیادانەی كردە دیاری بۆ هاوڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری (١٩٩١) ەوەحوكمڕانی خۆماڵی ئەم ساڵیادانەی كردە دیاری بۆ هاوڵاتیان

 

٭ساڵیادی(٣١)ی ئاب كەدەیان تراژیدیای دڵ تەزێنی تێدابوو كەداوای هێزێكی كوردی بوولەبەعس كەئەم ڕژێمە خاوەنی كیمیاران و ئەنفال و كۆڕەو وێرانكردنی گوندووشاروشارۆچكەكانی كوردستان بوو
٭ ساڵیادی شەڕی ناوخۆكەلەپێناومەرامی حیزبی و بنەماڵەیو كەسیداهەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەی تیادابووبەقوربانی
٭ساڵیادی تیرۆركردنی دەیان ڕۆژنامەنوس و چالاكوان كەهەمووتاوانەكەیان ئەوەبووبوێرانەو دڵسۆزانە پەنجەیان دەخستە سەربرینەكان
٭ساڵیادی شەهیدانی( ١٧)ی شوبات كەوەڵامی بەردبەفیشەك درایەوەو چەندین گەنج تیادا بووەقوربانی كەتەنهاداوای بنەبڕكردنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و ژیانێكی شەرەف مەندانەیان دەكرد
٭ساڵیادی( ١٦) ی ئۆكتۆبەر كەتیایدا كەركوك كەبەحساب قودس و دڵی كوردستان بوو تیایدا بووە قوربانی وشارەكە چەندین تراژیدیای بەئازاری توش هات
*ساڵیادی تەسلیم كردنی شەنگال و كارەساتی شەنگالیەكان كەهەزاران مرۆڤی تێداشەهیدوو بریندارو بێ سەروشوێن بوو
٭ساڵیادی داخستنی پەرلەمانی كوردستان وشكاندنی شكۆی دەزگانیشتمانیەكان لەپێناوپاراستنی بەرژەوەندی حیزبی
٭ساڵیادی سەپاندنی ستەمی پاشەكەوتی موچەلەلایەن حوكمڕانانی هەرێمەوە
*ساڵیادی داهێنانی كلتوری بارەگاسوتاندن وشەهیدكردنی سەركردەكان لەناوبارەگاكان
٭ساڵیادی بڕینی لە (٪٢١ )ی موچەی فەرمانبەرانیش بوودیاری وساڵیادی نوێی حوكمڕانان
هەموو ئەم ڕووداوانە بەرەنجامی نەبونی پلانی ستراتیژی وتێ نەپەڕاندنی گرێ كوێرەكان ونەبوونی هاوكاری و هەماهەنگی لایەنە ساسیەكان وازنەهێنان لەدەست تێوەردنی حیزبی بۆكاروباری حكومەت و درێژدان بەگەندەڵی و ئەنجام نەدانی چاكسازی ڕیشەیوبونی سنوری جوگرافی حیزبی و بیرنەكردنەوە لەبەرژەوەندیە گشتیەكان و سودوەرنەگرتن لەهەڵەكانی ڕبردوو......بوو

عوسمان كاروانی
٢٠٢٠/٨/٣٠

 

هه‌واڵی گرنگ