زۆرێك لەوانەی مۆبایلێكی دەستی دوو لە بازارەكانی هەرێم دەكرن ، بەشێكیان لە جۆر و كێشەكانی مۆبایلەكە دڵنیانین ، بەلام لەرێگای كۆدێكەوە كێشەكەت چارەسەر دەبێت.
یەكێك لە ئامۆژگارییەكان بۆ كڕینی مۆبایلی دەستی دوو ئەوەیە خۆت بەدووربگرە لە كرینی مۆبایلی نوێكراوە و كۆپی، چونكە كۆمپانیا و براندە جیهانییەكان پشتگیری ئەم جۆرە مۆبایلانە ناكەن.
لەدوای كرینی مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید ئەم كۆدە لێبدە (#*0#*) بۆ ئەوەی لە كارەكانی مۆبایلەكە دڵنیابیت.
بەنوسینی ئەم كۆدە لیستێكی چەند خانەییت بۆ دروست دەبێت ، لەوێ دەتوانیت رەنگەكانی مۆبایلەكە و سپیكەر و لەمس و شاشە و كامێرای پێشەوە و دواوە و هەستیارییەكان و دوگمەكانی مۆبایلەكەت لەگەل چەندین بەشی دیكە تاقی بكەیتەوە.