زۆرجار شۆفێران كاتێك سواری ئۆتۆمبێلەكەیان دەبن و دەچنە پشتی سوكانەوە بێ گوێدانە رینماییەكانی هاتوچۆو مەترسیەكانی ریگا و سەرنشینەكانیان بەخێراییەكی زۆر ئۆتۆمبێلەكانیان لێ دەخورن بێ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە ئەو ماوەیەی كە دەیانەویت بیبرن تەنها چەند خولەكێك جیاوازیەكەتی لێرەدا چەند خاڵێك لەبارەی خێرایی ئۆتۆمبێل لەكاتی لێ خوریندادەخەینە روو.
كاتێك ئۆتۆمبێل بە خێرایی (١٦٠ كیلۆمەتر) لێ دەخوڕیت ئەوە تەنیا ١٢ خولەك جیاوازی هەیە لەگەڵ لێخوڕین بە خێرایی (١٢٠ كم) واتە تەنیاب١٢ خولەك زوتر دەگەیت!
وە كاتێك بە خێرایی (١٨٠ كم) لێدەخوڕیت جیاوازیەكە تەنیا ١٦ خولەكە لەگەڵ لێخوڕین بە خێرایی (١٢٠ ) كم!
وە كاتێك بە خێرایی (٢٠٠ كم) لێ دەخوڕیت ، جیاوازیەكە تەنیا ٢٠ خولەكە لەگەڵ لێخوڕین
بە (١٢٠ كم)!
بڕوا بەخۆبون لە كاتی خێرا لێخوڕین هەرگیز ناتپارێزێت لە ڕوداوی هاتوچۆ، هەمو ئەوانەی كە پێیان وابو لە خێرا لێخوڕین توشی ڕوداو بونن، بڕوایەكی زۆریان هە و كە خێرا لێخوڕین توشی هیچیان ناكات
ئایا خۆت و ماڵ و منداڵ و هاوڕێ و خێزان و خزم و كەس هەمو ئەوانە دەكەیتە قوربانی ١٢ یا ١٦ یا ٢٠ خولەك؟!!
ڕەنگە بە ڕوداوەكە نەمریت بەڵام تا كۆتایی ژیانت ڕەنگە بە یەكێك لەم دەردانە بناڵێنیت:
كەم ئەندامی هەمیشەیی، شەلەل بونی تەواو ، بەردەوام نەخۆشخانە، چەندین نەشتەرگەری مەترسیدار، ئازار و ئازارێكی دەروونی زۆر گەورە.
——
هەر كەسێكتان بینی كە خێرا لێدەخوڕێت پێی بڵێن كە كەسێك هەیە چاوەڕوانیەتی لە
ماڵەوە ، وە پێی بڵێن ئەگەر ئیستۆپەكەی ناو ئۆتۆمبێل هێواشی نەكاتەوە ، ئەوە بە دڵنیاییەوە كورسیەكەی كەم ئەندامی بون هێواشی دەكاتەوە..