زۆر جار ئێمە بیر لەوە دەكەینەوە كە كام خواردن بەسودە بیخۆین، بەڵام زۆر گوێ نادەین بە كاتی خواردنەكەی، لە ڕاستیدا ئەگەر بێت و خۆراك لە كاتی گونجاودا نەخۆین دەشێ زیانی هەبێت نەك سوود.
ئەو خواردنانەی كە نابێ لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن بریتین لەمانەی خوارەوە :-
1. میوە ترشەكان : وەك (پرتەقاڵ، لیمۆ، سندی) ئەم میوانە لە پێكهاتەدا ترشن و ترشیەتی گەدە زیاد دەكەن بۆیە ئەگەر بێت بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن دەبنە هۆی دڵەكزێ.
2. تەماتە : لەگەڵ ئەوەی تەماتە سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامینە، بەڵام بەهۆی بوونی (تانیك ئەسید) تەماتە ترشیەتی گەددە زیاد دەكات و دەبێتە هۆی دڵەكزێ ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت.
3. سەوزە بە كاڵی : بە گشتی سەوزەكان بڕێكی زۆر ماددەی ڕیشاڵیان تێدایە كە زیان بە ناو پۆشی گەدە دەگەیەنێ ئەگەر بێت و گەدە بەتاڵ بێت بۆیە وا باشترە ئەم سەوزانە بكوڵێندرێن ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا بەكارهاتن.
4. ماست : هەرچەندە ماست ماددەی زۆر سودبەخشی تێدایە بۆ كۆئەندامی هەرس، بەڵام ئەگەر بێت و بەیانیان یەكەم شت ماست بخورێت ئەوا ترشیەتی گەدە زیاد دەكات و دەبێتە هۆی كوشتنی بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو ماست بۆیە ئەگەر لە بەیانیاندا ماستت خوارد وا باشترە لەگەڵ ئەو خواردنانە بیخۆی كە لە گەنم دروست دەكرێن.
5. چاو قاوە : چاو قاوە ماددەی كافاینیان تێدایە كە دەردرانی ترشی گەدە زیاد دەكات و دەبێتە هۆی دڵەكزێ ئەگەر بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت، بەڵام چای سەوز ئەم كێشەیە دروست ناكات.