دڵەكوتێ چییەو هۆكارەكانی چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دڵەكوتێ چییەو هۆكارەكانی چین ؟؟

 

 

دڵە كوتی، واتا هەست كردن بە لێدانەكانی دڵ یاخود دەرچوونی چەند لێدانێك لە ریتمی ئاسایی خۆی، هەندێ جار لە مل و گەروو سەر گەدە هەستی پێ دەكرێت، لێدانی دڵ بۆ كەسی پێگەشتوو لە نێوان (60 – 90) جارە لە خولەكێكدا.

هۆكارەكانی دڵە كوتێ‌ بزانن :

1. كردنی ئیشێكی قورس یان وەرزشێكی زۆر. 

2. خواردنەوەی زۆری كافایین. 

3. فشاری دەروونی و قەلەقی. 

4. مادەی نیكۆتینی ناو جگەرە. 

5. گۆڕانی هۆرمۆنی وەك لە ماوەی دوو گیانیدا. 

6. كەمخوێنی یان كەمی ئاسن. 

7. تا یاخود لەرزو تا بەهەر هۆكارێك بێت. 

8. بەكارهێنانی دەرمانی ڕەبۆوە تەنگەنەفەسی و سایرۆكسینی زیادو هەندێ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن. 

9. تێكچوونی كارەبایی دڵ.

10. نەخۆشییەكانی زمانە (صمام) ی دڵ. 

11. بەكارهێنانی دەرمانی نایاسایی وەك كۆكایین و ئەمفیتامین و كهول. 

12. دابەزینی پەستانی خوێن و سست بوونی دڵ. 

13. غودەی چاڵاك.

كەی پێوست بە ڕاوێژی پزیشك دەكات ؟!

ئەگەر دڵە كوتێ كە زۆر درێژەی كێشاو كەسەكەی بێزار كرد یاخود یەكێك لەم نیشانانەی لەگەڵدا بوو : 

1. ئازاری سەر سنگی لەگەڵ بێت. 

2. بەرچاو ڕەش بوون و سەرگێژ خواردن. 

3. بوورانەوەو لە هۆش خۆ چوون. 

4. تەنگەنەفەسی و پشوو سواری. 

5. ئاڕەق كردنەوەی لە ڕادەبەدەر. 

6. بەردەوام لێدانی دڵ لەسەرو (100) بێت لە خولەكێكدا لەكاتی ئیستراحەتدا.

پشكنینی پێویست :

1. شیكاری خوێن بۆ دڵنیابوون لە كەمخوێنی و غودەی چاڵاك. 

2. هێڵكاری دڵ. 

3. هێڵكاری (24) كاتژمێری. 

4. ئیكۆی دڵ. 

5. هەندێ جار وێنەی تیشكی ئێكسی سنگ و پشكنینی میز.

چارەسەر :

1. دیاری كردنی هۆكاری دڵە كوتێ كەو پاشان چارەسەر كردنی. 

2. دوور كەوتنەوە لە تەنگژەو فشارە دەروونییەكان. 

3. وازهێنان یان كەمكردنەوەی خواردنەوەی چاوو قاوە.

4. وازهێنان لە جگەرە كێشان. 

5. ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕ ئەگەر دڵە كوتێ كە بەهۆی دەرمانەوە بوو. 

6. وەرزش كردن بە بەرنامە. 

7. خواردنی تەندروست. 

8. كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن و چەورییەكان. 

9. هەندێ جار پێویست بە دەرمان دەكات لە شێوەی هێوركەرەوەی مێشك و كەمكەرەوەی لێدانەكانی دڵ لە ژێر چاوەدێری پزیشكدا.

 

هه‌واڵی گرنگ