كۆمپانیای ئێس ئێس سی نۆرس ئەمریكا (SSC North America) خێراترین ئۆتۆمبێلی لەسەرانسەری جیهان بەرهەمهێنا.
كۆمپانیا ئەمریكییەكە بڵاوی كردەوە ، ئۆتۆمبێلی (SSC Tuatara) بەرهەمهێنراوە كە خێراییەكەی دەگاتە (480) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهانە.
كۆمپانیاكە روونی كردۆتەوە ، تەنها (100) ئۆتۆمبێل لەم جۆرە بەرهەمدەهێنرێت و دەخرێتە بازارەكانەوە ، تایبەتمەندی زۆری تێدایە.
ئۆتۆمبێلی (SSC Tuatara) هەشت پستۆنە، قەبارەی بزوێنەرەكەی (5.9)ـیە ، هێزەكەی دەگاتە (1350) ئەسپ.
وەك سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە ،ئۆتۆمبێلی (SSC Tuatara) پێویستی بە (2.7) چركە هەیە بۆ ئەوەی خێراییەكەی بگاتە (100) كم لە كاتژمێرێكدا.