گەنمەشامی لە میوە زیاتر سوودی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەنمەشامی لە میوە زیاتر سوودی هەیە

 

 

لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، خواردنی گەنمەشامی لە خواردنی میوە سودی زیاترە بۆ مرۆڤ، بەجۆرێك گەنمەشامی مادەی (بۆلیفینۆل) ی تێدایە، كە یەكێكە لە مادە دژە ئۆكسیدەكان و بەرێژەیەكی زیاتر لە گەنمەشامیدا هەیە وەك لە میوەكاندا.

لێكۆڵینەوەكە لە بەشی كیمیای زانكۆی (سان دێگۆ) ی ئەمریكا ئەنجامدراوە، ئەوەی خستۆتەڕوو، بڕی مادەی (بۆلیفینۆل) سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەتایبەت بەوەی مادەیەكی دژە ئۆكسیدە.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە، رێژەی (بۆلیفینۆل) لە نیو كوپ گەنمەشامیدا دەگاتە (300) میلیگرام و ئەوەش رێژەی (50%) ی زیاترە كە لە میوەكاندا بوونی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ