پزیشكە پسپۆڕەكانی ددان لەبەریتانیا، هۆشداری دەدەن لە مەترسیەكی گەورەی خاوێن كردنەوەی ددانەكان، دوای نانخواردن ددانت مەشۆ راستەوخۆ دوای ژەمی خۆراك و ئاشكرای دەكەن كاریگەرییەكی خراپ بەجێ دەهێڵێت.
ئەو پزیشكانە ئامۆژگاری دەكەن كە پاش خواردن بۆ ماوەی یەك كاتژمێر چاوەڕوان بین دواتر دەست بكەین بە خاوێنكردنەوەی ددانەكان، چونكە لێكۆڵینەوەكانیان دەریخستووە ئەو ترشەی كە هەندێ مادەی خۆراكی دەگۆڕێت لەسەر چینی عاجی ددان كۆدەبێتەوە كە دەكەوێتە ژێرەوەی مینای ددان، بەهۆی شۆردنی ددانەوە راستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ترشانە پاڵبنرێن بۆ ناو ددانەكان و بەمەش ئەو چینەی روپۆشی ددانیكردوە دادەخورێت و مەترسی كلۆربوونی لێدەكرێت.
گۆڤاری (جوفارد جامبل) ی پزیشكی ددان بڵاویكردۆتەوە، كاری خاوێنكردنەوەی ددانەكان راستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە هۆی دزەكردنی ئەو ترشە بۆ نێو ددانەكان و بەمەش زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ددانەكان، بۆیە خاوێنكردنەوەی ددان، پاش (20) خولەك لە خواردنی خۆراك، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو چینەی ددانەكانی داپۆشیوە.