هیندستان پۆپجی و تیك تۆك و 60 بەرنامەی دیكەی قەدەغەكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هیندستان پۆپجی و تیك تۆك و 60 بەرنامەی دیكەی قەدەغەكرد

 

لە لێدانێكی كوشندەی ژمارەیی دژی چین ، هیندستان زیاتر لە (60) بەرنامەی مۆبایلی لە ولاتەكە قەدەغەكرد.

جاری یەكەم هیندستان نزیكەی (50) بەرنامەی چینی لە ولاتەكەی قەدەغەكرد ، ئەمجارەیان رووی لە هەردوو بەرنامەی (Baidu ) و یاری (PUBG Mobile) كردووە و قەدەغەی كردن.

هیندستان دەیەوێت ئەو (118) بەرنامە چینییەی لەوڵاتەكەی بەكاردێت رایانبگرێت و لێدانێكی كوشندە لە چین بدات، كە ئێستا ژمارەی بەرنامە قەدەغەكراوان گەیشتۆتە (224) بەرنامە.

حكومەتی هیندستان لەمبارەیەوە دەلێت : " مانەوەی ئەو بەرنامانە بە كراوەیی كێشە بۆ سەروەری و سەلامەتی هیندستان دروست دەكات ، بۆیە لەسەرمانە پارێزگاری لە ولاتەكە بكەین".

 

 

هه‌واڵی گرنگ