هیجرەتی سەروەرمان فێرمان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هیجرەتی سەروەرمان فێرمان دەكات


كۆچی پیرۆزی پێشەوای مرۆڤایەتی لەشاری مەككەی پیرۆز بۆ شاری مەدینەی منەوەرە بووە هۆی گۆڕینی ڕەوڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی، كەچەندان وانەو پەندی گەورەو كاریگەری تێدایە، بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەهەندێك لەو وانەفێركاریانە بكەم كە هیجرەت فێرمان دەكات.
• كۆچی ئازیز فێری كردین، كە تەوەكل بەخودای گەورە نەفی بەكارهێنانی هۆكارەكان ناكات بەڵكو سەرەتای هەنگاو تەوەكل ئەوەیە هۆكارەكان بگریتە بەر، ئەوەش دیارە كە پێشەوامان درودی خوای لەسەر بێت بەشەو لەماڵ دەرچوو و3 رۆژ لەئەشكەوتی ئەور خۆیان حەشاردا.
• كۆچ فێری كردین ، كە دوارۆژ بۆ لەخواترسانە، هەرچەندە خراپەو هیچ لەبارە نەبووەكان زۆر وبڵاوبن هەر شكستخواردوون، بزانە سەركەوتن تەنها زاڵبوون نیە بەسەر دوژمندا یا بەسەر دەسەڵاتداردا، بەڵكو جێگیربوونی تۆ لەسەر حەق وڕاستی سەركەوتنە، دەستگرتن و مانەوەت لەسەر بیروباوەڕەكەت سەركەوتنە. سەیری موصعەبی كوڕی عومەیر دەسەڵاتی مسوڵمانانی نەبینی حەمزەی گەورەی شەهیدان سەركەوتنی دینی خودای نەبینی، بەڵام خۆیان سەركەوتنیان بەدەست هێنا لەسەر بیروباوەڕەكەیان‌و شەهید بوون.
سەیركەن بزانین پێشەوامان محمد (درودی خوای لەسەر بێت) چی دەڵێت: ( یاعم والله لو وچعوا الشمس فی یمینی والقمر فی یساری علی ان اترك هژا الامر حتی یڤهره الله او اهلك فیه ماتركته). سیرە ابن هشام.
• كۆچی ئازیزم فێری كردین، كە ئیخلاص ودڵسۆزی وبۆخوا بوون بنەمای هەموو كارێكە، بۆیە هەركەس بیەوێ لەناو بانگەوازی ئیسلامیدا ناو وناوبانگ وسەروەت وسامان وژیانی دەست بكەوێ ئەوە بەهەڵەدا چووە، پێغەمبەری خودا گەر ئەوانەی بویستایە خاك ونیشتمان وژیان وخۆشیەكانی لەمەككە جێنەدەهێشت. بۆیە فێربووین ئیخلاص وبۆخوا بوون دەبێت دروشم وناونیشانت بێت ئەوكات خێرو بێری دونیاو دوارۆژ بەسەرتدا دەڕژێت.
• هیجرەت فێری كردم، میانەڕەوی هەمیشە هاوڕێ وهاودەمی تاكی مسوڵمانە، نەلەكاتی شكست ودۆڕان خۆی بەبچوك ودەزانی وتەسلیم دەبێت نە لەكاتی سەركەوتن وبردنەوەدا خۆی بەگەورە دەزانێ وكەش وفش دەكات، پێغەمبەری پێشەوامان (درودی خوای لەسەر بێت) كاتێ بەتەنها هیجرەتی كرد شانازی بەئایین و بیروباوەڕەكەیەوە دەكرد، دەیفەرموو دەزانم ئەی مەككە تۆ باشترین خاكی سەرزەویت وخۆشەویسترین خاكی لای خودای گەورە، گەر خەڵكەكەت دەریان نەكردمایە لێت دەرنەدەچووم) رواه امام احمد. كاتێكیش دوای 8ساڵ لەدابڕان لەنیشتمان كە گەڕایەوە لەفەتحی مەككەدا زۆر سوپاس گوزاری پەروەردگاربوو، میهرەبانانە مامەڵەی كرد.
• هیجرەت فێری كردم، هەڵگرانی بانگەواز لەلایەن خودای گەورەوە پشتیوانی دەكرین ودەپاریزرێن، ئەو پاراستنە تەنها لاشە ورۆح نیە، بەڵكو لەگەڵیدا پاراستنی دەستكەوتەكانیان وئایین وبیروباوەڕیانە، هەركەس لەبەر خودا كۆچ بكات خودا ئاینی دەپارێزێ وپلەی پێدەبەخشێ، سەیری صوهەیب وبیلال وعەممار وباوكی سەلمە كەچۆن مژدەو هەواڵی دڵنیاكەرەوەیان پێبەخشرا وبۆ هەمیشە ناویان لەسەروەراندا تۆمار كرا.
• كۆچی خۆشەویست فێری كردم، كەمتمانە لەجێگەی قورس ودژواردا دەردەكەوێ، ئەوە ڕاستگۆیە خۆی دەخاتە نێو گەشتێكی پڕمەترسی ودڕك وداڵ ولەخزمەتی هاوڕێی گەورەوخۆشەویستی دا (محمد، دروردی خوای لەسەر بێت)، ئیتر چۆن ئازیز متمانەی پێناكات كەئەو دڵسۆزترین كەس وباشترین هاورێی بووە.چەندە نگینە وەڵامی ئەبوبكری ڕاستگۆ كەپرسیاریان لێ كرد ئەو پیاوە كێیە لەگەڵتدایە ؟ ووتی: ئەو پیاوە ڕێنیشاندەرمە. رواه البخاری
• هیجرەت فێری كردم، سەركەوتن لەگەڵ ئارامگرتندایە سەركەوتن بۆكەسانی هەڵەشە وپەلەپەل كار نیە، بردنەوە هی كەسانی بێهیوا نیە، پێغەمبەری پیشەوامان (درودی خوای لەسەر بێت) بەخەباب وهاورێكانی وت كاتێ پەلەی بردنەوەو سەركەوتنیان بوو،( والله لیتمن هژا الامر حتی یسیر الراكب من صنعا‌‌و الی حچرموت لایخاف الا الله او الژئب علی الغنم ولكنكم تستعجلون) رواه البخاری.
• هیجرەت فێری كردم، هەركەس لەبەر خودا واز لەشتێك بهێنێ، خودای گەورە لەبەریا بەباشترین شێوە بۆی قەرەبوو دەكاتەوە. كاتێ یارانی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) مەككەیان هێهێشت كە باشترین شوێن بوو خاك ونیشتمانیان بوو، بەڵام خودای گەورە لەسەر دەستی ئەوان فەتحی دونیای پێیبەخشین وڵات وسەرزەویان ئاوەدان كردەوە بوون بەخاوەنی ئەو شوێنانە وخاوەنی دەرگای خێرو فەزڵ.
• هیجرەت فێرمان دەكات، سەركەوتن تەنها بەگەرم وگوڕی گەنجان و بەحیكمەتی بەتەمەن وخاوەن ئەزمەنەكان دەستناكەوێ، بەڵكو سەركەوتن بەگوێرەی توانا وپێبوون وبەهرەو هۆكارەكانە، ئەوەی عەلی كوری ئەبوتالب پێی هەستا كەمتر نیە لەوەی ئەوبكری صدیق ئەنجامیدا، صدیقی تەنها لەبەر هاورێ بوون نەیكردە هاورێی سەفەری وعەلیشی لەبەر گەنجێتی وخزمایەتی نەكردە جێگەی خۆی، بەڵكو لەبەر ئەوەی بەتواناو پێبوو بوون وهۆكارەكان وایان خواست.
• هیجرەتی خۆشەویست پێمان دەڵێ، ئافرەت خوشكی پیاوە، نەپیاو بەبێ ژن دەتوانی شارستانیەت دروست بكات وە نەژنیش بەتەنها دەتوانی ژیان جوان وڕازاوە بكات، بۆیە ڕۆڵی گرنگی ئەسمای خاوەن دووپشتوێن و سومیەو نوسەیبەی نوێنەری خەڵكی مەدینە‌و، ئوم مەعبد وعائیشە و... لەڕووداوەكانی هیجرەتی پێشەوامان نادیدە ناگیرێ بەڵكو بەنەمری ماونەتەوە.
• كۆچ پێمان دەڵێ، كەئامۆژگاری وڕێنمایی كردن شارستانیەت وگەورەیی وخزمەتكردن بەمرۆڤایەتی دروست ناكات، بەڵكو بەنیەتی پاك وپلاندانان وخەمخۆری وتێكۆشان دروست دەكرێت وبونیات دەنرێت، پێغەمبەرێتی (محمد درودی خوای لەسەر بێت) وای لێنەكرد واز لەپلان وتەكبیرو پرسكردن بهێنێ، ئەوەبوو ئەبوبكری صدیقی بۆ هاوەڵی هیجرەت و عەلی ئامۆزای بۆ رۆح بەخشین وئەسمای كچی ئەبوبكر بۆ بردنی خواردن وعبدالله برای بۆ بردنی هەواڵی قورەیش وئیبن ئورەیقگ بۆ چاوساغی هەڵبژارد ورێكخست.
• كۆچی سەروەرمان فێرمان دەكات، ژیان دەور دەورە، هەركەس بۆ دەورو ڕۆڵێك گونجاو ولەبارە، كەسێك بۆهەموو دەورێك نابێت، سەیركەن هەركەس بیەوێ كار بكات بەئاشكرا ئەوە عومەری فاروق دەكاتە پێشەنگ، هەركەس دەیەوێ بەنهێنی كاربكات هاوەڵان بكاتە پێشەنگ، هەركەس بیەوێ خۆی بكاتە قوربانی ئاڵاهەڵگربێت سەیری عەلی كوری ئەبوتالب بكات، هەركەس دەیەوێ لای خودا خۆشەویست بێت ئەبوبكر بكاتە پێشەنگ. كەواتە سەیری خۆت بكە بزانە كام كارباش دەتوانی ئەنجام بدەی نەك ئەوەی بەتەنها حەزت لێیەتی.
• هیجرەتی رسول الله پێمان دەڵێت، كەسەركردە شیاونیە بۆ سەركردایەتی كەتاكڕەوانە بڕیار بدات هەركەس سەركردایەتی بەتەنها بكات بەتەنها دەژی ودەمرێت! هاوڕێیەتی كردنی دەوروبەر بۆسەركردە پێویستە گەر كەسێك هەبێت پێویستی نەبێ بەهاوڕێ ئەوا پێغەمبەری خودا پێویستی نەدەبوو، بەڵام قورئان ئەم هاوڕێیەتیەی بەرز ونەمر وەسف دەكات ودەنرخێنێ كەدەفەرموێت: ( اژ یقول لصاحبه لاتحزن ان الله معنا)سورە التوبە:40
• كۆچ فێرمان دەكات، كە هەمیشە خێر لەوەدایە كەخودا بۆمانی هەڵبژاردووە نەك ئەوەی خۆمان ئاواتی بۆ دەخوازین، هەندێ جار خودای گەورە ڕووت وەردەگێڕێت لەوەی بەدوایدا دەڕۆیت وئاواتتە پێی بگەیت چونكە باشترینی بۆتۆ بڕیار داوە. كاتی ئەبوبكری صدیق (خوا لێی رازی بێت) ویستی خۆی بەتەنها كۆچ بكات بۆ مەدینە، پەروەردگار ویستی وابوو بەهاوڕێیەتی كەسێك كۆچ بكات كە نموونەی نیە، گه به رانی لەم بارەیەوە دەڵێ: ئەبوبكر داوای مۆڵەتی لەپێغەمبەر كرد كە ئەویش كۆچ بكات بۆ مەدینە، پێی فەرموو: (لاتعجل، لعل الله یجعل لك صاحباً). جێگە سەرسامبوون نیە پیاوە راستگۆو دڵسۆزەكە لەخۆشیدا بەم هەواڵە بگری! دایكمان خاتوو عائیشە دەڵێ: سوێند بەخوا پێشتر هەرگیز هەستم نەكردبوو كەسێك لەخۆشیدا فرمێسك بڕێژێ، تا ئەو رۆژە ئەبوبكرم دی لەخۆشیدا دەگریا.
• لەهیجرەتی خۆشەویستمان فێربووین، كە ماڵی بانگخواز پاڵپشتی یەكەمە بۆ بیروباوەڕەكەی، چونكە باوەڕیان بەفكرەكەت هەیە وهاوكارت دەبن لەپشتیوانی كردنی پرۆسەكە وهاوڕێتن بەرەو سەركەوتن. سەیری ماڵی صدیق چەندە نازەنین وپڕتینە، باوك هاوڕێی سەفەری یارە، كچ خواردن ئامادەدەكات وپێیان دەگەیەنێ، كوڕ هەواڵەكانیان پێ دەگەیەنێ وكچانی ماڵەوە هەڵگری نهێنی وبەلاڕێبردنی بێباوەڕەكانە، چەندە ماڵێكی گەورەو پایەدارو خزمەتگوزاری بانگەوازی موحەمەدین.
• هیجرەت فێرمان دەكات كەبە ناڕەحەتی وگرفتەكان پیاوە گەورە و دەگمەنەكان دەردەكەون، پیاوەكانی ماڵی ئەرقەم وشیوی ئەبوتاڵب وپەیمانی عەقەبەی یەكەم و دووەم، ئەمانە بوون پیاوەكانی هیجرەت، هەرئەوانیش پیاوی بانگەواز ودەڵەت بوون. گەر ئابڵوقەی شیوی ئەبوتاڵب نەبا، هەوڵدان بۆ بەهەشت ڕەنگ وسەدای نەبوو! چەندە سزای عەمار وبیلال وخەباب بەهێز وقورس بوو، ئەی بۆنەپرسین لەسومەیە چ لۆن شانازی یەكەم شەهیدی لەئیسلامدا وەرگرت.
• كۆچ پێمان دەڵێ، كەپیاوی بانگخواز جیاوازە لەپیاوی دەوڵەتدار، كەهەردووكیان لەخێرو بەرەكەتدان، ئەبوزەری غەفار لەكۆچەریەكانی سەرەتای هیجرەتە‌و ڕاستگۆترین كەسە بەڵام گونجاو نیە بۆكاری دەوڵەتداری با لەیەكەمەكانی سەرەتای بانگەوازیش بێت. هەروەها زۆری خودا پەرستی ئامادەت ناكات بۆ سەركردەبوون، لەپێشەوەی بانگەواز ‌و پابەندی تەواو مەرج نیە ئامادەسازبیت بۆ سەركردایەتی كردنی مسوڵمانان.
• موهاجیری ڕێگەی ئازادی وڕزگاربوون لەكۆیلایەتی فێری كردین كە برایەتی خواردنی ماڵی براكەت نیە، بەڵكو مرۆڤ خۆی خاوەن ماڵە، (كوردیش دەڵێ برامان برایی كیسەمان جیایی)، (ئەبوبكر دەڵێ بەپێغەمبەری خودا كە دوو وشترم هەیە وئامادەم كردووە بۆ كۆچەكەمان یەكێكیان بۆتۆ، ئازیز دەفەرموێت: نرخەكەی دەدەم ئەوكات وەریدەگرم ) رواه بخاری. ، سەیری چۆن ئازیزمان ڕازی نەبوو بەپێشنیارەكەی ئەبوبكر و بەخششەكەی وەرنەگرت ونرخی وشترەكەی دا.
• هیجرەتی موهاجیر فێرمان دەكات، كە دڵ كاری خۆی هەیە هەروەك ئەندامەكانی لاشەش كاری خۆیان هەیە، پەرستشی دڵ تەوكول ومتمانەو ئارامی ویەقین وخۆشەویستی وخۆ یەكلاكردنەوە بۆ خزمەتكردن وئیخلاص...هتد. ئەندامەكانی لاشەش وەك نزاو ملكەچی وخۆبەكەم زانین وهەوڵ‌و تێكۆشان وپلاندانان و تەسلیم نەبوون و بەخشینە، هیچ كات خۆتیان لێ بەدورمەگرە.
• هیجرەتی سەروەرمان پێمان دەڵێ، كەنیشتمانی بانگخواز ئەو جێگەیە كەخودا دڵی مرۆڤەكانی بۆ دەكاتەوە، كەسنوری نیەو هیچ بەربەستێكی نیە، گەر ڕێگریت لێ كرا لەبانگەواز وگەیاندن وبڵاوكردنەوەی ئاینی خودا ئەوا بگەرێ بۆ جێگەیەك تۆوی باوەڕو خوداناسی وئەخلاقناسی تیدا بڕوێنی،خودای گەورە دەفەرموێت: ( ومن یهاجر فی سبیل الله یجد فی الارچ مراغما كپیرا وسعە‌، ومن یخرج من بیته مهاجرا الی الله ورسوله پم یدركه الموت فقد وقع اجره علی الله) سورە النسا‌و: 100.

 

هه‌واڵی گرنگ