وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی نویی 24كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە بەپێی ئامارەكە 1992كەس توشی كۆرۆنا بوونو 139 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ شەممە6-9-2020 لە كۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوە "لە24كاتژمێری رابردوودا 1992كەس توشی كۆرۆنا بوون و 139 كەسیش گیانیان لەدەستداوە."
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاندوە" سەرجەم ژمارەی ئەوكەسانەی كەتائێستا توشی كۆرۆنا بوونو گەیشتوەتە 386هەزارو 658كەس و لەوژمارەیەش 333هەزارو 900كەس چاكبونەتەوە "
سیما سادات ئاماژەی بەوەشداوە" تائێستا سێ هەزارو 708كەس لەتوشبوانی كۆرنا بارودۆخیان خراپەو لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردان و كۆی گشتی ئەو كەسانەشی كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 22هەزارو 239كەس"
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاندوە " لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكەوە تائێستا سێ ملیۆن و 380هەزارو 264 پشكنینیان ئەنجامداوە"