به پێیی دوایین ئامارە جیهانییەکان كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 27 ملیۆن کەسی لەسەرانسەری جیهاندا تێپەڕاندوە و تا ئێستاش 885 هەزار و 225ئه کەس بەهۆی په‌تاكه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماره جیهانیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا،تاوه‌كو ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 6 ی ئه‌یلولی 2020 كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ تێکڕای توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 27 ملیۆن و 88 هەزار و 808 کەسله سه‌رانسه‌ری جیهاندا، لەو ژمارەیەش 19 ملیۆن و 170 هەزار و 242 توشبو چاکبونەتەوە و 885 هەزار و 225 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان،زۆرترین ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا تۆماركراوه‌و 6 ملیۆن و 432 هەزار و 209 كه‌یسی ئه‌كتیڤ هه‌ن و هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەو ژمارەیەش 192 هەزار و 864 کەس گیانیانلەدەستداوە و 3 ملیۆن و 707 هەزار و 138 کەسیش چاکبونەتەوە.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و هه‌رێمه‌كان، لە سەرانسەرى جيهان 19 مليۆن و 170 هەزارو 242 تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.