له‌دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره زیاتر له 600 هێكتار له‌دارستانه‌كان سوتاون.
ئاگرێكی گه‌وره ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سان دیاگۆ له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 600 هێكتار له‌دارستانه‌كان سوتاون و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش له‌باره‌ی گه‌وره‌ییی ئاگره‌وه‌كه‌وه ده‌ڵێن" ئاگره‌كه به به‌جۆرێكه كۆنترۆڵكردنی زه‌حمه‌ته".
هه‌روه‌ها میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كردۆته‌وه له ناوچه‌ی سان دیاگۆ، ئاگره‌كه بوه‌ته هۆی بڕینی كاره‌با و به‌هۆیه‌وه وێستگه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه له‌كاركه‌وتووه و حكومه‌ت بڕیاری چۆڵكردنی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دارستانه‌كانی ده‌ركردوه.
تائێستا زیاتر له 600 هێكتار دارستان سوتاوه، و ته‌واوی تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی ئاسمانی و وشكانیش به‌شدارییان له‌كوژاندنه‌وه‌ی به‌شێكیدا كردوه.