یۆنان و توركیا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی گرژدان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یۆنان و توركیا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی گرژدان

 

 

سەرۆكی توركیا بە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا (شاڕڵ میشێلی) وتووە، هەڵوێستی یەكێتیەكە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیكردنەوەیەك دەبێت بۆ ڕاستگۆیی یەكێتی ئەوروپاو داواشی لە یەكێتیەكە كرد هەڵوێستێكی بێلایەنیان هەبێت لە ناكۆكیەكانی نێوان توركیاو یۆناندا.

یۆنان و توركیا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی گرژدان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەكاتێكدا توركیا هەوڵ دەدات لەو ناوچەیە نەوت و گاز دەربهێنێت و یۆنانیش خۆی بە خاوەنی ناوچەكە دەزانێت، ئەنقەرە دەڵێت: مافی تەواوی هەیە لە سەرچاوەكانی وزەی ناوچەكەو یۆنان تاوانبار دەكات بەوەی هەوڵ دەدات دەستبگرێت بەسەر ئەو سەرچاوانەدا.

ئۆفیسی سەرۆكی توركیا لە زاری ئەردوگانەوە بڵاویكردەوە هەڵسوكەوت و لێدوانەكانی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا لە بابەتەكانی ئاسایشی ناوچەكەدا هیچ سوودێكیان نیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

وتی : ئەردوگان دەڵێت هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیكردنەوەیەك دەبێت بۆ ڕاستگۆیی یەكێتیەكەو جێبەجێكردنی یاسای نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە ئاسایشی ناوچەكەوە.

وتیشی: سەرۆك داوای لە دامودەزگاكانی یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی ئەندام كردووە لە بابەتەكانی ناوچەكەدا بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسانە مامەڵە بكەن و بێلایەنانە بڕیار بدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ