تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهان بەردوامە لەبەرزبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهان بەردوامە لەبەرزبونەوە

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 27 ملیۆن و 296 هەزار و 207 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 887 هەزار و 596 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 27 ملیۆن و 296 هەزار و 207 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا ١19٩ ملیۆن و 170 هەزار و 478 تووشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و 29 هەزار و 133 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، شەش ملیۆن و 460 هەزار و 421 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

 

هه‌واڵی گرنگ