پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سێشەممە رەفیقی وێنەگر كە ناسراوە بە (چاوی سلێمانی) لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند بڵاویكردەوە: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو پەژارەو خەم و ماتەمینیی خۆمان بۆ كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كوردستان و سلێمانی بەڕێز كاك ڕەفیقی مسەور دەردەبڕین، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.
جێگەی باسە رەفیقی وێنەگر مێژوویەكی پڕ لەكارو چالاكی لە وێنەگرتنی شاری سلێمانیدا هەبوەو بایەخێكی زۆر گەورەی بە وێنەی گەڕەك و رووداو و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی دابوو.