پەڵپینە دژایەتی كۆڕۆنا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەڵپینە دژایەتی كۆڕۆنا دەكات

 

 

پەڵپینە یەكێكە لەو ڕووەكانەی كە بەشێوەیەكی خۆڕسك لە وەرزەكانی بەهارو هاویندا دەڕوێت و پسپۆڕانی بواری خۆراكی چەند توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەنجامداوەو سودەكانیان بۆ لەش ئاشكرا كردووە.

ئەو ڕووەكە زیاتر وەك شۆربا ئامادە دەكرێت و زۆر كەسیش بە شێوەی زەڵاتەو شلەو چەند شێوەیەكی دیكە ئامادەی دەكەن، ئەمە جگە لەوەی سوودەكانی وای لە پسپۆڕانی دەرمانی سروشتی كردووە، چەند جۆرە چارەسەرێكی لێ دروست بكەن كە دەتواندرێت دژی چەند نەخۆشییەك بەكاربهێنرێت.

پەڵپینە زۆرترین جۆری ڤیتامینەكانی تێدا كۆبۆتەوە وەك ئەی و بی و سی و دی و ئی هەروەها دەوڵەمەندە بە كانزاكانی ئاسن و مەگنسیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆم، لەگەڵ بوونی بڕێكی زۆر لە ماددەی بیتا كارۆتین، لەگەڵ بڕێكی زۆر ترشە چەوری ئۆمێگا سێ كە تەنها لە ماسیدا بەو ڕێژە زۆرە بوونی هەیە.

توێژینەوە پزیشكییەكان باس لەوە دەكەن كە پەڵپینە كۆمەڵێك سوودی هەیە، وەك ئەمانەی خوارەوە:

1. پەڵپینە بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەهێز دەكات و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرێت.

2. چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی تووشی هەوكردنی میزەڵدان دەبن.

3. سوودی بۆ دەمارەكانی مێشك هەیەو چارەسەری سەرئێشە دەكات.

4. هاوكات كرمی ڕێخۆڵەكان لەناو دەبات و ئازاری ناو سك كەمدەكاتەوە.

5. سوودی بۆ پێست هەیەو جوانتر دەریدەخات.

6. وەك چارەسەر دژی نەخۆشی ئەگزیما بەكاردەهێنرێت.

7. یارمەتی چاكبوونەوەی برینی ناو دەم و هەوكردنی پوك دەدات و ددانەكانیش بەهێز دەكات لە كلۆربوون دەیانپارێزێت.

8. پەڵپینە لەكاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزاو پەتا وەرزییەكان دەتوانرێت وەك چارەسەرێك دژی كۆكەو هەڵامەت و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بەكاربهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت لەم كاتەشدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە سوودی لێوەربگیرێت، چونكە نیشانەكانی كۆرۆنا هەمان نیشانەی پەتا وەرزییەكانە.

9. لەگەڵ ئەو سوودانەشدا زۆر خواردنی پەڵپینە كە لە بڕی پێویست زیاتر بێت زیانی دەبێت، بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان و كۆرپەكەی سكیان، هەروەها زۆر خواردنی لەلایەن پیاوانەوە بەشێوەیەكی ڕۆژانە بەردەوام دەبێتە هۆی لاواز كردنی توانی سێكسی.

 

هه‌واڵی گرنگ