بۆچی نابێت مۆبایڵ بەكاربهێنین لە كاتــی شۆفێریدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی نابێت مۆبایڵ بەكاربهێنین لە كاتــی شۆفێریدا

زۆرجار شۆفێران لەكاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلەدا مۆبایلەكانیان بەكاردەهینن یان وەلامی پەیوەندی دەدەنەوە یانیش خۆیان پەیوەندی بە كەسانی دیكەوە دەكەنو زۆرجاریش ئەم كارە روداوی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە.


لەم بارەیەوە شارەزایان هۆشداردەدەنە شۆفێران و رایدەگەیەنن لەرووی یاساییەوە بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا قەدەغەیەو سزاكەی 40هەزاردینارە.


هێمن سالار شارەزا لەبواری یاساكانی هاتوچۆدا لەژێرناوی بۆچی نابێت مۆبایڵ بەكاربهێنین لە كاتــی شۆفێریدا
نوسیوەتی:

1.لەبەر ئەوەی یاسا بەكارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەكات لەكاتی شۆفێریكردندا وە بڕی سزاكەی (40.000) چل هەزار دینارە.
2. پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكەیت كە تۆ سەرنشینی ترت لەگەڵە لەناو ئوتومبیلەكەدا.
3. پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكەیت كە سوارڕەوی تر لەسەر شەقامەكە هەیە.
4. جگە لە سوارڕەوەكانی تر پیادەكانیش دەكەونە مەترسییەوە ئەگەر تۆ لەكاتی شۆفێریدا مۆبایل بەكاربهێنیت.
5. ئەگەر زۆر پێویست بوو كە مۆبایلەكەت بەكاربهێنیت، پارك كردنی ئوتومبیلەكەت ٢ خولەكی پێویستە، ئەو هەموو مەترسییە بۆ تووشی خۆت بكەیت كە چارەسەرێكی ئاسان تر هەبێت!
6. ئەگەری ڕووداو زۆر زۆرە ئەگەر مۆبایل بەكاربهێنیت.
7. نامەنووسین و شۆفێریكردن بەیەكەوە ئەگەری ڕووداو زۆر زیاتر ئەكات وەك لە شۆفێری لەژێر كاریگەری مەی.
8. كەسانی ڕۆشنبیر و تێگەشتوو لە مەترسی ئەم بابەتە تێدەگەن و هەرگیز مۆبایل بەكارناهێنن لەكاتی شۆفێریدا.

 

هه‌واڵی گرنگ