له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٢٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٣ هه‌زار و ٥٨٧ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٢٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٣ هه‌زار و ٥٨٧ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٢٤ هەزار و ٢٤٩ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٤٣٨ کەس.
هاوکات ٣٢٨ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٩٣ هه‌زار و ٥٨٧ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٨٨ ملیۆن و ٦٧ پشکنین ئەنجامدراوە.
- لە دواى ئەمريكا بەڕازيل و هيندستان دێت
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە چوار ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ١٠٣ توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە چوار ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٧٩٤ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٤١ هه‌زار و ٤٨٦ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٦٨ هه‌زار و ٧٨٧ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٤٨ هه‌زار و ٢٦٩ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٩١ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.